بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئەمریکیی ئەلمانیتۆرلە راپۆرتێکدا سەبارەت بە دۆخی سیاسی ئێستای عێراق هۆشداری داوە و نووسیویە: گەر ئەم دۆخە بەم شێوە درێژەی هەبێت، ڕێگایەک بۆ دەرچوون لە بن بەستی سیاسی لە عێراق نامێنێتەوە.
لەم راپۆرتەدا هەروەها یەکێک لە هۆکارەکانی گەیشتنی دۆخی عێراق بە بن بەستی پێک هێنانی هاوپەیمانی سێ لایەنە ناوبردووە و پێش بینی کردووە: ئەم هاوپەیمانییە ناتوانێ دەوڵەت پێک بێنێت و ڕەوتی سەدر ناچارە بانگهێشتی چووارچێوەی هاوئاهەنگی بکات بۆ پێک هێنانی دەوڵەت و بەم شێوە دەوڵەتی داهاتووی عێراق وەکوو پێشوو لە هەموو پارت و گرووپە سیاسییەکان پێک دێت.
Your Comment